ئەمن بۆخۆم نوێژی ناکەم، بەڵام برایەکم هەیە حەشری پێدەکا.
لە کۆمەڵگەدا بە سرووشت کەسانێک هەن تەممەڵ و کارنەکەرن، کورد وتەنی لە تەڕ دەخۆن و لە وشک دەنوون، بوونەتە بارێکی گران بەسەر خزم و کەسەکانیانەوە، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکە کە خۆی کارێکی پێئەنجامنەدرێت بەڵام خۆی بە برایەکی یان خزمێکییەوە هەڵکێشێت.[1]