ئەو جارەش لە مەنجەڵ گەڕایەوە.
مەنجەڵ: لە کوردەواردا بۆ چێشت لێنان بەکاردێت، لە کۆتایی هەفتە یان لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا پەلەوەرێک سەردەبڕن و دەیکەنە ناوی. واتە: پەلەوەر هەر لەخۆوە وەک چێشت لێنانرێت و ناچێتە ناو مەنجەڵ، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لە کارەساتێکی خراپ یان نەخۆشییەکی ترسناک ڕزگاری بێت. [1]