ئەو جارەش کفنی دڕاند.
کفن: بەو بەرگە خامە دەوترێت کە لە کوردەواردا لە جەستەی کەسی مردووەوە دەپێچرێت، پاشان دەخرێتە گۆڕەوە. زۆر کەس لە ژیانیدا بەهۆی ڕووداوێکەوە یان کارەساتێکەوە بەڕێکەوت لە مردن ڕزگاری دەبێت. پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە بە جڕەجڕ لە مردن ڕزگاری بووبێت. [1]