ئەو نمنمەی بارانەیە چاوی باوکتی کوێرکردووە.
لە کوردەواردا جووتیاران دەغڵ دەدوورنە و لەسەر جۆخێن گێرەی دەکەن و بەبای دەکەن، زووربەیان بەشی خۆیان جیادەکەنەوە و دانەوێڵەکەی دەفرۆشن، هەندێک جووتیار هەیە چاوچنۆکە، دەغڵەکەی نافرۆشێت، هەڵیدەگرێ، ئەگەر ساڵی ئاییندە باران نەباری، نرخێکی زۆرتری بۆ دەکات، ساڵی ئاییندە کاتێک باران دەبارێت، ئەم پەندە دەوترێت. پەندەکە واتە: شتێک ڕووبدات لە دژی بەرژەوەندی تۆ، لەکاتێکدا هیچت پێنەکرێت و تووشی زیان ببی.[1]