ئەو هارەهارە، سەربەچۆمێکیدا دەگرێ.
هار: دووچاربوونە بە دەردی هاریی، لە پەندەکەدا مەبەست لە پیاوی بەدفەڕ و خراپە. لە ژیانی کۆمەڵایەتیدا لەسەر بەرژەوەندی تایبەتیی ئابووری یان پێگەی کۆمەڵایەتی یان هەر شتێک، کەسەکان دەچن بەگژیەکدا و کێشە لەنێوانیاندا درووستدەبێت، گەر بەزوویی کێشە لەنێوان کەسەکان چارەسەر نەکرێت، پەل دەکێشێت بۆ شتر خراپتر. [1]