ئەوە پشتی من و ئەوە داری تۆ.
کەسێکی بچووک بۆ کەسەکی لەخۆی گەورەتر لە تەمەن یان پێگەی کۆمەڵایەتی بەکاردی دێنێت، کاتێک ڕەفتارێک یان کردار و گوفتارێکی ئەنجامداوە و هەڵەیەکی کردووە، یان ڕەفتارەکەی بەهەڵە لێکدەدرێتەوە، بۆ ڕێککردنەوەی نێوانی خۆیان بەکاردێت، پەندەکە مەبەستی لە ملکەچیی مرۆڤە لە ئاست هەڵەدا.[1]