ئەوەندە تێربووە، ئەسکوێی تێناچێ.
ئەسکوێ: کەوچکی دەم گەورەی کلک درێژ، چێشتی شلەی لە مەنجەڵ پێتێدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە بۆ ڕووداو یان کارەساتی زۆر گەورە بەکاردێت کە بە ئاسانی چارەسەرنەکرێت، پێویستی بە دەست و بازوو گەورە یان بیر و هۆشیاری باش هەبێت بۆ چارەکردن. [1]