ئەوەی ئەترسێ، ناخڵەسێ.
ناخڵەسێ: زیانی بەرناکەوێت، یان تووشی زەرەر نابێت. هۆشیاری بۆ مرۆڤ بەهایەکی گەورەی هەیە، سامانێکی لەبن نەهاتووە، مرۆڤەکان گەر لە کاروکردەواکانیاندا بە ئاگایی و بە هۆشیارییەوە ڕەفتار و کردارەکانیان ئەنجامبدەن، هەمیشە سەردەکەون بەڵام کەسێک بە هەڵەشەیی ڕەفتاربکات، تووشی زیان دەبێت.[1]