ئەوەی بەتەمای تۆ بێت، کەشکی لێدەبێتە ژەک.
کەشک: شیرێژی بە تەڕی وشک کراوی گوشراو، لە شیر درووستدەکرێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) ژەک: ئاژەڵ کە دەزێ، شیری سێ ڕۆژی یەکەمی گوانەکانی، خەستە و لە کوردەواردا پێی دەوترێت ژەک. کەشکی لێدەبێتەوە بە ژەک، واتە: ڕیسەکەی لێدەبێتەوە بەخوری، یان مەبەست لەوەیە کە کەسێک بیەوێت کارێک بە یەکێکی خەمسارد ئەنجامبدات، بەڵام کارەکەی بۆ ئەنجامنەدات. [1]