ئەوەی بەتەمای کاسەی خەڵکی بێ، بە سکێ تێرە و بەسکێ برسی.
کاسە: جۆرە دەفرێکی دارینە (فەرهەنگی خاڵ) چێشت و خۆراکی تیا دەخورێت، لە کوردەواردا نەریتی کاسەوکەوچک لەنێوان دراوسێیەتیدا هەیە، واتە: هاوسێکان هەندێک ئێوارە خۆراک لە کاسەدا بۆ بۆیەک دەبەن، مەرج نییە هەموو ئێوارەیەک بێت، پەندەکە واتە: مرۆڤ بۆ ژیان و مردن ناکرێت چاوەڕێی خەڵکی بێت، دەبێت بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی بژیی.[1]