ئەوەی ڕای لەخۆی نەبێ، بەردێ لە ئاسمانەوە دێ و بەرسەری دەکەوێ.
لەناو خەڵکیدا هەموو کەس ڕای لەسەر ڕەفتار و کرداری خۆی هەیە، کورد وتەنی کەس بە دۆی خۆی ناڵێ ترش. پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە بێ ئەنداز ڕای لەسەر ئیش و کار و ڕەفتار و کرداری خۆی هەبێت، بەڵام لە ڕاستیدا وانەبێت.[1]