ئەوەی دەست لە زۆر کونان وەردا، مار بەدەستییەوە دەدات.
دەست وەردان: واتە: دەست گێڕان یان دەست گەڕان، بەدوای شتێکدا، بێئەوەی چاوت لێی بێت، مار: خشۆکێکی ژەهراوی ترسناکە، پەندەکە مەبەستی لە کەسی هەلپەرست و ڕاڕایە کە هەر ڕۆژە و لەسەر پەتێک یاریی دەکەن، ڕۆژێک دێت تیادەچن. [1]