ئەوەی دیوەخانی هەبێت، ئەبێ خانووی دوودەری هەبێ.
دیوەخان: لە کوردەواردا کەسانی ساماندار و نانبدە، لە گوندەکاندا دەرگای دیوەخانیان کراوەبووە بۆ دۆست و دوژمن، دیوەخان پێکهاتووە لە ژوورێکی گەوەرە، میوانداریی تێدا ئەنجامدراوە، هەمیشە دیوەخانەکان دوو دەرگایان هەبووە، بۆ ئەوەی یەکێکیان میوانی پێدابێتەژوور، ئەوەی تریان میوانی پێدابڕواتەدەر. پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەر شتێک لە جێگەی خۆیدا بەکاربێت. [1]