ئەوەی لەسەر سەبرانە، لەسەر خێرانە.
لە کۆمەڵگەدا زۆر کەس هەن، لەکاتی جێبەجێکردنی کارەکانیاندا زۆر پەلەپەل دەکەن و سەری دنیا لەخۆیان دێننەوە یەک، بەهۆیەوە تووشی هەڵە دەبن و ئەنجامی باش نایەن بەدەستەوە. پەندەکە مەبەستی لە ئارامگرتنە، ئەوەی لە ژیانیدا ئارام بگرێت، تووشی کاری باش دەبێت. [1]