ئیش بەخەمان ناگاتە جێیان.
ئیش و کار کەسی ئازا و دەستڕەنگینی دەوێت بۆ ئەنجامدان، نەک کەسی کارنەکەر بەدیارییەوە سەری بخورێنێت و نەزانێت چی بکات. پەندەکە مەبەست لە کارێکە کە پێویستبێت بکرێت، دەبێت هەنگاوی بۆ هەڵبهێنرێت، نەک بەدیارییەوە جۆش دابمێنی، خەم بخۆیت و دەستەوەستان بووەستی. [1]