ئیشکەری خەڵکی بە، نانخۆری ماڵی خۆت.
لە کۆمەڵگەی نابەرانبەری چینایەتیدا، زۆر مرۆڤ ساماندارن و زۆر مرۆڤیش خاوەنی هیچ، کەسە هەژارەکان ڕۆژانە بەرانبەر بە دەستهاتێک، کار بۆ ساماندارەکان دەکەن. مرۆڤە خاوەن کەسایەتییەکان، لەگەڵ ئەوەی کار بۆ ساماندارەکان دەکەن بەڵام لە ماڵی خۆیان ناندەخۆن، واتە: نانی ماڵی کەس ناخۆن و نابنە ڕەنجبەری کەس. پەندەکە واتە: مرۆڤ گەر بۆ خەڵکی کاربکات، یانی کارکەری خەڵکی بێت، دەبێت لە ماڵی خۆیدا نانبخوات.[1]