ئیشی حەواڵە، بەر گەواڵەکردنی بەتاڵە.
حەواڵە: پارەوەرگرتن بە نووسراو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) گەواڵە: پەڵە هەورێکی باوەندەیە بە ئاسماندا بێت و بڕوات و بگرمێنێ (فەرهەنگی خاڵ) پەندەکە واتە: ئیش و کار بەتەمای ئەم و ئەو و هاتوهاوار کەڵکی نییە و ڕاناپەڕێت، دەکرێت بێ ورتە کەسەکان خۆیان کارەکانی خۆیان ڕاپەڕێنن. [1]