ئینسان یەکجار بە دۆی دەڵێ: ترش.
ئینسان: مرۆڤ، دۆ: ماستی ژەنراوی کەرە لێگیراو (فەرهەنگی خاڵ) سرووشتی تامی دۆ ترشە، گەر ترش نەبێت خۆش نییە، پەندەکە واتە: زۆر جووینەوە و دووبارەکردنەوەی بابەتێک یان قسەیەک باش نییە، بابەتێک تەنیا یەکجار بوترێت بەسە، چونکە زۆر وتن کەسایەتی مرۆڤ ناشرین دەکات. [1]