=KTML_Bold=پارتی، لە پێکهێنانی لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە، داوای سیستەمی 43 بە 57 دەکات=KTML_End=
ئامادەکارییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوپەیمانان بۆ درووستکردنی شەش لیوای هاوبەش لە هێزەکانی 80ی پارتی و 70ی یەکێتی لە کۆتای نزیک بووەتەوە، بەڵام بەهۆی داواکارییەکی پارتییەوە گرفت بۆ درووستکردنی لیواکان درووست بووە.
پارتی داوا دەکات لە درووست کردنی شەش لیوای نوێ پشکەکانی هێزی 80 و 70، وەکوو یەک نەبێت و شێوازی 57 لە سەد بۆ هێزەکانی پارتی و 43 لە سەد بۆ هێزەکانی یەکێتی جێگیر بکرێت.
پێداگری پارتی لەوەوە سەرچاوە دەگرێت کە یەکەی 80 ژمارەی میلاکی زیاترە و سنووری جوگرافی و دانیشتووانی زۆنەکەی زیاترە.
میلاکی هەر شەش لیواکە نزیکەی 15 هەزار پێشمەرگە دەبێت و پارتی پێداگرە 57 لە سەدی پۆستەکان و میلاکی لابێت. شەش لیواکە لە 8 هەزار و 500 پێشمەرگە و ئەفسەری یەکەی 80 و نزیکەی 6 هەزار و 500 ئەفسەر و پێشمەرگەی یەکەی 70 درووست بکرێت.
یەکێتی داواکارییەکەی پارتی، ڕەتکردووەتەوە و داوای کردووە بەهەمان میکانیزمی پێشوتر لیواکان درووست بکرێن. کە بریتییە لە سیستەمی پەنجا بە پەنجا.
بەهۆی پێداگری پارتی لەسەر داواکەی گرفت بۆ پێکهێنانی شەش لیواکە درووست بووە و پارتی و یەکێتی سوورن لەسەر داواکاری خۆیان. [1]