ڕەنگە نامۆ بێت کە شیر و زەنجەفیل پێکەوە تێکەڵ بکەیت و بیخۆیتەوە، بەڵام سوودەکانی زۆرن، ئەمەش ڕەنگە هاندەرت بێت بۆ ئەوەی ئیتر گرنگی بە خواردنی بدەیت.
1. هەستی ئارامیت پێدەبەخشێت و لە فشار و دڵەڕاوکێ و شەکەتی بەدوور دەبیت.
2. کێشەی خەوتن چارەسەر دەکات، بەتایبەتی ئەو کەسانەی گرفتی کەمخەوی درێژخایەنیان هەیە.
3. جەستە لە ژەهر خاوێندەکاتەوە، هەروەها چارەسەرە بۆ سەرمابوون، ئەنفلۆنزا، هەڵامەت و پەتا.
4. سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات، هەروەها بەکاردێت بۆ نەهێشتنی گرفتی لاوازی سێکسی، بەتایبەتی لە پیاواندا.
5. شەکری خوێن کەمدەکاتەوە، کە بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە.
6. ڕۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی کێشی جەستە.
7.دژە ئۆکسان و دژە هەوکردنە، هەروەها سەرگێژخواردن و دڵتێکەڵهاتن کەمدەکاتەوە.
8. زۆر بەسوودە بۆ جوانکردنی پێست و گەنجبوونەوەی. [1]