شوتی یەکێکە لە میوە هاوینییە بەتامەکان و سوودی گرنگی هەیە، جگە لەوەی یارمەتیت دەدات کێشی جەستەت کەمبکەیتەوە، هاوکات یارمەتیی کرداری هەرس دەدات و سیستمی بەرگری جەستە بەرز دەکاتەوە.
ئەوەی گرنگە بیزانیت، ئەوەیە کە نابێت شوتی لەگەڵ هەموو خواردن یان خواردنەوەیەک بخورێت، چونکە زیانی دەبێت، باشترە کاتێک شوتی دەخۆیت، دووربکەویتەوە لەم خۆراکانە.
=KTML_Bold=1. ئەو خواردنانەی پرۆتینیان تێدایە=KTML_End=
ئەو خواردنانەی پرۆتینیان تێدایە، ئەگەر لە دوای شوتی بخورێن، زیانی دەبێت بۆ کرداری هەرس، چونکە شوتی ڤیتامین و کانزایەکی زۆری تێدایە، باشترە تا 30 خولەک لە دوای خواردنی شوتی، هیچ شتێک نەخۆیت کە پرۆتینی تێدابێت.
=KTML_Bold=2. ماست=KTML_End=
شوتی و شیر پێچەوانەی یەکترن، شیر چەوری تێدایە لەگەڵ ڤیتامین D و پرۆتین، ئەگەر لەگەڵ شوتی بخورێت، زیان بە گەدە دەگەیەنێت و ئازاری گەدەت بۆ درووستدەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا ڕەنگە تووشی غازات بیت.
=KTML_Bold=3. هێلکە=KTML_End=
هێلکە و شوتی هەردووکیان ڕیشاڵی زۆریان تێدایە، خواردنیان پێکەوە گەدە هەراسان دەکات، هەروەها هەر یەکێکیان ڕێگری دەکات لەوەی گەدە ئەوەی دیکە هەرس بکات، ڕەنگە ببێتە هۆی غازات یان قەبزی.
=KTML_Bold=4. ئاو=KTML_End=
بەکتریا پێویستی بە ئاو هەیە بۆ ئەوەی گەشە بکات، کاتێک دوای خواردنی شوتی ئاو دەخۆیتەوە، چانسی ئەوە زیاتر دەبێت کە بەکتریاکان زیاد بکەن، هەروەها پڕۆسەی هەرسکردن دوادەخات. [1]