هەموو کەسێک ئارەزوو دەکات ژیانێکی ئاسوودە بژی دوور لە فشار و دڵەڕاوکێ و ناخۆشی، کاتێک بڕیار دەدەیت گۆڕانکاری لە ژیانت ئەنجامبدەیت، هەندێک هەنگاو هەیە، پێویستە بینێیت و بیکەیت بە ڕۆتینی ژیانت، نەک بۆ ڕۆژێک و دوو ڕۆژ، بەڵکوو بۆ تەواوی ژیانت، بەم شێوەیە ژیانێکی ئاسوودەت دەبێت.
1. بە بڕی پێویست بخەوە، چونکە هەر کارێک کە بیکەیت پێویستت بە وزە و سەرنجدان هەیە، خەوتن یارمەتیت دەدات وزەت هەبێت و بەتەواوی خۆت بۆ کارەکانت تەرخان بکەیت.
2. بڕۆ ناو سرووشت، بۆ جەستە و دەروونت زۆر پێویستە، ئەمە کارێکی سەخت نییە، بەڵام دەرئەنجامی زۆر باشی هەیە، فشاری دەروونیت کەمدەکاتەوە، یارمەتیت دەدات چالاکبیت و هێمن و لەسەرخۆ بمێنیتەوە.
3. خۆت بەدووربگرە لە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا، ئەگەر نەتوانیت بەتەواویش لێی دابڕێیت، کاتی بەکارهێنانی کەمبکەرەوە، لەبری ئەوە کات لەگەڵ کەسە خۆشەویستەکانت بەسەر بەرە.
4. کات بۆ خۆت تەرخان بکە، کات بدە ئەو شتانەی دڵخۆشت دەکەن یان ئەو چالاکییانەی ئارەزووت لێدێتی، وەکوو وێنەکێشان، یان درووستکردنی کەلوپەل، پاشان گۆڕانکاری گەورە لە ژیانت دەبێت.
5. وەرزش بکە، بۆ ئەوەی وزەی نەرێنی لە خۆت دووربخەیتەوە، هەروەها باری دەروونیت باشتر بکەیت. [1]