ئێستا کە وەرزی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی خوێندکارانە، پاڵپشتی گەورەکان، بەتایبەتی دایکان و باوکان بۆ خوێندکارەکان زۆر پێویستە، دەبێتە هاندانێک بۆ ئەوەی زیاتر هەوڵبدەن و نمرەی بەرز بهێنن و ئاستێکی باش پێشکەش بکەن.
بۆ ئەوەی متمانە بەخۆبوونی منداڵەکەت بەرز بکەیتەوە، ئەم وشانەی پێ بڵێ.
1. شانازیت پێوە دەکەم و گرنگ نییە ئەنجامەکە چییە
بۆ خوێندکارەکان گرنگە نیشانیان بدەیت کە چەند شانازییان پێوە دەکەیت، ئەمەش هانیان دەدات زیاتر هەوڵبدەن بۆ ئەوەی تۆ بەردەوام بیت لەوەی شانازییان پێوە بکەیت.
2. تۆم خۆشدەوێت
ئەم وشەیە هاوشێوەی نان و ئاو پێویستە بۆ منداڵەکەت، بۆ ئەوەی زیاتر متمانەی بە خۆی هەبێت، جگە لەوەش هانی دەدات زیاتر سەرکەوتووبێت لە ژیاندا.
3. وازمەهێنە
کاتێک هەست دەکەیت منداڵەکەت بێزاربووە بە خوێندن، پێویستە پێی بڵییت کە وازنەهێنێت و ئەو دەتوانێت بەسەرسەختییەکاندا زاڵ بێت.
4. هەست بە هەوڵەکانت دەکەم
هیچ شتێک لەو هەستە خۆشتر نییە بۆ منداڵەکەت کە هەستبکات هەوڵەکانی دەبینرێن و شەونوخونی و ماندوبوونەکانی هەست پێدەکرێن.
5. کات تێدەپەڕێت
پێویستە بیری منداڵەکەت بهێنیتەوە کە کاتەکان بە خۆش و ناخۆشەوە تێدەپەڕن، ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە کە پێویستە کەڵک لە کاتەکەی وەربگرێت و لەگەڵیدا چێژ وەربگرێت.
[1]