پەندی: ئەم بابەتە ئیننەیەکی تێدایە!
ئایا چیرۆکی ئەم (إنَّ)یە چییە و لە سەرەتاوە لە کوێوە هاتوو؟ هەر بابەتێک گوومانی لێبکرێت دەڵین: ئیننەیەکی تیدایە؟
چیرۆکەکەی بەم شێوەیەیە:
دەگێڕنەوە لە شاری حەڵەب میرێکی زیرەک و ژیر و بەتوانا هەبووە بە ناوی (عەلی کوڕی مونقیز) کە سەر بە پاشا (مەحمودی کوڕی میرداس) بووە، پاش درووستبوونی کێشە لەنێوانیاندا میرەکە دەزانێت کە پاشا دەیەوێت لەناویببات، بۆیە هەڵهاتووە بۆ شاری دیمەشق...
ئیتر پاشا بە نووسەرە تایبەتییەکەی خۆی دەڵێت نامەیەک بۆ میر عەلی بنووسێت و داوای گەڕانەوەی لێبکات وە دڵنیایی بداتێ، ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ شاری حەڵەب، پارێزراو دەبێت.
بێگوومان پاشاکانیش کەسانی زیرەک و لێهاتوویان دەکردە نووسەری خۆیان تا ئەو نامانەی کە دەینێرن بە شێوەیەکی جوان بۆیان دابڕێژن، تەنانەت ئەو نووسەرانە هێندە شارەزابوون جاری وا هەبووە لە دوای مردنی پاشاکان، ئەوان دەچوونە جێگەیان و دەبوونە پاشا.
کاتێک ئەو نووسەرە هەستی کردووە پاشاکە مەبەستێتی فێڵ لە میرەکە بکات، بۆیە نامەیەکی زۆر سادەی بۆ دەنووسێت و لە کۆتایی نامەکەدا دەنووسێت: (=KTML_Red=إنَّ=KTML_End= شاء الله) واتا: (خودا یار بێ) . بە ڕێنووسێکی هەڵە، واتا دانانی (شەددە) گیرە لەسەر پیتی نونەکە!
جا کە میر عەلی نامەکە دەخوێنێتەوە بە سەرسوورمانەوە تەماشای ئەو هەڵە ڕینووسییەی کۆتایی دەکات، چونکە وشەی (إن شاء الله) پێویست بە گیرەناکات لەسەر پیتی نوونەکەی. وە خۆی زیرەکی و لێهاتوویی نووسەرەکەی باش دەزانێت، بۆیە یەکسەر تێدەگات کە ئەو ئیننەیە مەبەستی لە ئایەتی: (=KTML_Red=إنَّ=KTML_End= الْمَلأ يَأْتَمِرُونَ بِکَ لِيَقْتُلُوکَ. (20قەسەس) ) واتا: (سەرگەورەکان دەربارەی تۆ ڕاوێژ دەکەن؛ گەرەکیانە تۆ بکوژن.) (هەژار)
بۆیە ئەمیش لە وەڵامدا نامەیەکی ئاسایی دەنووسێت بۆ پاشا و سوپاسی باشەکانی دەکات و دڵنیای دەکاتەوە کە متمایەکی زۆری پێی هەیە، لە کۆتایی نامەکاشدا دەنووسێت: (=KTML_Green=إنّا=KTML_End= الخادمُ المقرُّ بالإنعام.) واتا: (ئێمەی خزمەتکارتان داندەنێین بەو چاکانەی کردووتە لەگەڵمان.) وە گیرە (شەددە) یەک لەسەر وشەی (إنّا) دادەنێت هەرچەند خۆی پێویست بە گیرە ناکات!
کاتێک کە نووسەری پاشا وەڵامەکەی دەخوێنێتەوە یەکسەر دەزانێت میر عەلی لە مەبەستەکەی تێگەیشتووە و بە دانانی گیرە (شەددە) لەسەر ئەو وشەیە مەبەستی لە ئایەتی (=KTML_Green=إنّا=KTML_End= لَن نَّدْخُلَهَا أَبَدًا مَّا دَامُوا فِيهَا (24مائیدە) ) واتا: (هەتا ئەوان لەو شوێنە بن، ئێمە هەرگیز زات ناکەین بچینە ئەوێ.) (هەژار)
بۆیە نووسەرەکە دڵنیا دەبێتەوە لەوەی تا ئەو پاشا ستەمکارە بمێنێت، میر عەلی ناگەڕێتەوە بۆ شاری حەڵەب...
ئیتر ئەم ڕووداوە دەماودەم گێڕاوەتەوە و وەک دەستەواژەیەکی لێهاتووە، بەکاردەهێنرێت بۆ ئەو بابەتانەی کە گوومان یان نییەتخراپی و ناڕوونییەکی تیدابێت دەڵێن: ئیننەیەکی تێدایە!
سەرچاوە: ئەنتەرنێت
لە عەرەبییەوە: زریان سەرچناری 2023 [1]