پێنج وتەی بەنرخ بۆ ژیانت:
یەکەم:
مەهێڵە کەس ببێتە یەکەم کەس لە ژیانتا...کاتێک دەزانیت تۆ دووەم کەسی لە ژیانی ئەودا..
دووەم:
مەگری بۆ هیج پەیوەندییەک لە ژیانتا..چونکە ئەوەی بۆی دەگریت شایستەی فرمێسکەکانت نییە ئەو کەسەی کە شایستەی فرمێسکەکانتە..قەت ناهێڵت کە تۆ بگریت.
سێیەم:
لەگەڵ هەموو کەس بەڕێزەوە هەڵسوکەوت بکە، تەنانەت ئەو کەسانەشی کە لەگەڵتا بە ناشرینی هەڵسوکەوت دەکەن..نەک لە بەرئەوەی کە ئەوان بێ ڕێزن بەڵکوو لە بەر ئەوەی کە خۆت بەڕێزیت و وە دڵت پاکە.
چوارەم:
بە دوای خۆشییەکانت مەگەڕێ لە خەڵکی تردا چونکە لە دواییدا بەتەنیایی و بێتاقەتی دەمێنیتەوە بەڵکوو لە ناخی خۆتدا بۆی بگەڕێ ئنجا هەست بەخۆشی دەکەیت ئەگەر بە تەنیاش بیت.
پێنجەم:
خۆشییەکان هەمیشە وا دەردەکەون کە کەمن، بەڵام کاتێک فێر دەبین چۆن بەشداری پێ بکەین لەگەڵ کەسانی تردا ئەو کاتە دەزانین کە چەند گەورە و بەنرخە.
[1]
بێریڤان ئەنوەربێریڤان ئەنوەر