مەرج نییە هەموو کاتێک جوانی هۆکاربێت بۆ ئەوەی خانمێک سەرنجی پیاوێک ڕابکێشێت، زۆرکات جگە لە جوانی ئەو تایبەتمەندییانەی لە خانمەکەدا هەیە وادەکات سەرنجی بەرانبەرەکەی ڕابکێشێت.
ئەم تایبەتمەندییانەی خانمان لای پیاوان سەرنجڕاکێشن.
1. گوێگرتن بۆ بەرانبەرەکەی و ڕێگەدان بەوەی خەم و کێشەکانی بۆ باس بکات.
2. قسەخۆشی و گاڵتەکردن لەبری ئەوەی بەردەوام گلەیی هەبێت.
3. وەرگرتنی ڕای بەرانبەرەکەی و گرنگیدان بە بیرکردنەوەکانی.
4. گرنگیدان بە خۆی و جوانییەکەی.
5. سەربەخۆیی و پشتبەستن بە خۆی، نەک ئەوەی پشت بە کەسانی دیکە ببەستێت.
6. متمانەبەخۆبوونی و بەراوردنەکردنی خۆی و ژیانی خۆی بە کەسانی دیکە.
[1]