توانای بڕیاردان پێویستی بە متمانەبەخۆبوونە بۆ ئەوەی سەرکەوتوو بیت و کاریگەریی هەبێت، هەندێک کەس تووشی دوودڵی و ڕاڕایی دەبن لە بڕیاردان و هەست ناکەن ئەو بڕیارەی دەیدەن ڕاستە و ترسیان هەیە لەوەی پەشیمان ببنەوە لەوەی بڕیار بدەن یان بڕیار نەدەن.
=KTML_Bold=ماڵپەڕی Life Hack ئەو هۆکارانەی بڵاوکردووەتەوە کە وادەکەن توانای بڕیاردانت نەبێت، لەگەڵ هەنگاوەکانی چارەسەرکردنی.=KTML_End=
=KTML_Bold=هۆکارەکان:=KTML_End=
=KTML_Bold=1. ترس=KTML_End=
زۆرکات ئەم ترسە لە بڕیاردان وادەکات گەورەترین هەڵەکانی ژیانی لەدەستبدەیت.
=KTML_Bold=2. ناوچەی سەلامەت=KTML_End=
ئەم کەسانەی بازنەیەکیان بە چواردەوری خۆیان کردووە و هەست بە سەلامەتی دەکەن تێیدا، ترسیان هەیە لەوەی شتی نوێ تاقیبکەنەوە.
=KTML_Bold=3. بێ متمانەیی=KTML_End=
ئەم کەسانە متمانەیان بە بڕیارەکانیان نییە، هەندێک کات هۆکار ئەوەیە لە ڕابردوو هەڵەیەکیان کردووە و نایانەوێت ئەو هەڵەیە لە ژیانیان دووبارە بێتەوە.
=KTML_Bold=چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەم حاڵەتە بکەیت؟=KTML_End=
کاتێک چەند هەڵبژاردنێک دەخرێتە بەردەمت، بە بێ بیرکردنەوە یەکێکیان هەڵمەبژێرە، بە تەواوی کەڵک و زیانی هەر یەک لە هەڵبژاردنەکان بنووسەرەوە، لە کۆتاییدا کامەی درووستبوو ئەوەیان هەڵبژێرە.
هەروەها دەتوانیت داوای یارمەتیی لە کەسانی بە ئەزموون بکەیت، بەڵام وریابە تەنیا ڕایان وەربگرە نەک ئەوەی بە تەواوی بڕیار لە دەستی ئەوان بێت.
مەترسە لەوەی سەرکێشی بکەیت، هەروەها چاوەڕێ مەکە هەموو کاتێک ئەنجامی بڕیارەکانت لە سوودی تۆدا بێت، خۆت لە فشار بەدووربگرە و بڕیاربدە، ئەگەر ئەنجامی باش بو دڵخۆشت دەکات، ئەگەر باش نەبو وانەت فێردەکات. [1]