پاراستنی گەشی دەموچاو و هێشتنەوەی بە گەشاوەیی و گەنجی پێویستی بە کۆمەڵێک ڤیتامین هەیە کە ڕۆڵیان هەیە بۆ پاراستن و بەهێزکردنی تەندرووستی پێست و ڕێگەگرتن لە چرچولۆچی، خاڵی ڕەش و دەرکەوتنی هێڵی ڕەش لەژێر چاو.
دکتۆر کامەران ژاژڵەییکامەران ژاژڵەیی، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین ڤیتامین و کانزاکانی بڵاوکردووەتەوە.
1. ڤیتامین D
سەرچاوەی سەرەکی بریتییە لە تیشکی خۆر لەنێوان کاتژمێر 10ی بەیانی بۆ 4ی عەسر، لە خۆراکدا بڕێکی زۆر کەم هەیە بێجگە لە زەیتی جگەری نەهەنگ، ماسییە چەورییەکان وەک سەلەمون و ماکڕوێل.
2. ڤیتامین C
ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە پێکهاتنی کۆلاجین و ڕێگەگرتن لە پیربوونی پێست و دەرکەوتنی چرچولۆچی و بەڕێژەیەکی بەرز لە پێستی دەموچاودا هەیە؛ گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک؛ میوە مزرەکان، هەڵوژە، شلیک، بیبەر، هەنار، قۆخ، هەرمێ، کێوی.
3. ڤیتامین E
گرنگە لە پڕۆسەی خوێن مەیین لە جەستە بۆیە یارمەتیی زوو ساڕێژبوونی برین و پەڵەی شین بوونەوەی پێست و شوێنی نەشتەرگەری دەدات، سەرچاوەی سەرەکی خۆراک؛ سپێناخ، کەلەرم، کاهو، فاسۆلیای سەوز، بڕۆکلی، دەنکەکولەکە، دەنکی کەتان، ئەڤۆکادۆ.
4. ڤیتامین A
یەکێکە لە گرنگترین ڤیتامینەکان بۆ تەندرووستی پێست و بەکاردەهێنرێت بۆ چارەسەری عازەبە، هەروەها ڕۆڵی هەیە لە پاراستنی سووتانی پێست بەهۆی هەتاوەوە، گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک، میوە و سەوزە ڕەنگ پڕتەقاڵیەکان وەک گێزەر، کاڵەک، پڕتەقاڵ، پەتاتەی شیرین، هەروەها ماست، هێلکە، زەیتی جگەری نەهەنگ.
5. ڤیتامین B3
یارمەتیی شێدارکردنەوەی پێست و چاککردنەوەی خانە زیان پێگەیشتووەکان بەهۆی تیشکی سەرو وەنەوەشەیی دەدات لەگەڵ کەمکردنەوەی ئەگەری شێرپەنجەی پێست؛ گرنگترین سەرچاوەکانی خۆراک ، دانەوێڵەتەواوەکان، بادام، فستق، سەوزە گەڵاتۆخەکان، ئەڤۆکادۆ.
[1]