هەموو خانمێک حەز دەکات گەنجتر لە تەمەنی خۆی دەربکەوێت و جوان بێت، ئیتر لە ڕێگەی هەڵبژاردنی جلوبەرگەوە بێت، یان ستایلی قژ، تەنانەت ماکیاژ کردنیش، کە ڕۆڵی هەیە لەوەی گەنجتر دەربکەویت.
بە پێی ماڵپەڕی stylecraze ئەگەر لەدوای 40 ساڵییەوە بەم شێوەیە ماکیاژ بکەیت، گەنجتر دەردەکەویت.
=KTML_Bold=1. پرایمەر و شێدارکەرەوە=KTML_End=
هەر خانمێک پێویستە پێستی شێداربکاتەوە، لە ڕێگەی بەکارهێنانی پرایمەر و شێدارکەرەوە، یان ئەو پرایمەرانەی شێدارکەرەوەیان تێدایە، چونکە هێڵەکانی ڕوخسار دەشارنەوە و کەمی دەکەنەوە، پێویستە بزانیت ئەگەر پێستت وشک بێت، زۆرتر چرچی پێوە دیارە.
=KTML_Bold=2. ئەساس (فاوندەیشن)=KTML_End=
هەموو خانمێک پێویستە ئەو فاوندەیشنە بەکاربهێنێت کە لەگەڵ جۆری پێستی دەگونجێت، چونکە بەجوانی دەوەستێت و پەڵە و هێڵکەکانی ڕوخسارت دادەپۆشێت، باشترە ئەو فاوندەیشنانەش بەکاربهێنیت کە کرێمین، نەک پاودەر.
=KTML_Bold=3. کۆنسیلەر=KTML_End=
کاتێک چواردەوری چاوت ڕەش دەبێت، زیاتر بەتەمەن دەرتدەخات، دەتوانیت لە ڕێگەی بەکارهێنانی کۆنسیلەر بۆ چواردەوری چاوت، ئەو ڕەشییانە بشاریتەوە.
=KTML_Bold=4. سەر ڕومەت لەبیر مەکە=KTML_End=
سەر ڕومەت بەتایبەتی ڕەنگی پرتەقاڵی و پەمەیی، زیاتر ڕوخسارت گەشاوەتر دەردەخات، هەر بۆیە لەبیری مەکە. [1]