لە کلتوورەکانی ڕۆژاوادا زۆرجار پرتەقاڵی نوێنەرایەتی گەرمی و پڕبوون و پاییز دەکات. هەروەها سەرگەرمی و داهێنان دەوروژێنێت، وا دیارە بەکارهێنەران لە ئەمریکا و ئەوروپا لە بەهاری 2022وەوە، بەدوای ئەم هەستانەدا دەگەڕێن.
بە لەبەرچاوگرتنی بوونی زۆری ڕەنگی پرتەقاڵی لە مۆدەی لە ئەوروپا و ئەمریکا لە سەرەتای ئەمساڵدا، (Fw21 fashoin month) هەندێک مانابەخشە. لەگەڵ براندەکانی وەک، (Simon Miller، Acne Studios، Roksanda) کە زیاتر ڕەنگەکەیان بە شێوەیەکی بەرچاو لە کۆمەڵەکانیاندا هەیە.
پرتەقاڵی گرەوێکی سەلامەت دەبێت لەم بازاڕانەدا، واتە براندەکان و پۆشاک ڕێکخەرەکان دەتوانن چاوەڕێی ئەوە بکەن کە بەم ڕەنگە بە سەرکەوتوویی کڕیارەکانیان ڕابکێشن. لە هەردوو بازاڕەکەدا، پرتەقاڵی قەبارەیەکی مامناوەندی هەیە، یان توانای بازاڕی مامناوەندی هەیە، ئەمەش نیشانەیەکی باشە بۆ بینینی ڕەنگەکە لەنێو بەکارهێنەران لە ناوەندەکانی ڕاگەیاندندا.
پێشبینی دەکەین پرتەقاڵی ڕێژەی گەشەیەکی فراوان لە ئەمریکا و ئەوروپا بپارێزیت بە بەراورد بە بەهاری 2021، لەگەڵ پەرەسەندنی (10% و 50%) لە وێنەکانی ناوەندەکانی ڕاگریاندن بەدوای یەکدا.
=KTML_Bold=ڕەنگە سرووشتییەکانی دایک؛ پرتەقاڵی لە ئەمریکای باشوور:=KTML_End=
لە کۆتاییدا لە زۆرێک لە کلتوورەکانی ئەمریکای باشووردا پرتەقاڵی بەستراوەتەوە بە سرووشتەوە، نوێنەرایەتی زەوی و خۆر دەکات. بەهار بەڕاستی ئەو وەرزەیە کە ساڵانە پەیوەندی بە لەدایکبوونەوەی سرووشتەوە هەیە، بەرهەمهێنەرەکانی بەرازیل لەناویاندا (Agua de Coco، Isolda، Lane Marinho)، بۆ نموونە، هەموویان پرتەقاڵیان لە دوایین کۆمەڵە جلوبەرگەکانی ئافرەتاندا نمایشکرد.
پرتەقاڵی بە بەراورد بەبەهاری ساڵی ڕابردوو +1% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە، ئەمەش توانای خواستی بازاڕی مامناوەندی دەپارێزێت، لە کۆتاییدا خوازیارانی مۆدێرن زۆرترین ئارەزووی ئەم ڕەنگەیان دەبێت، بەتایبەتی لە وەرزەکانی زستان و بەهاردا. [1]