کاتێک قسە دەربارەی ڕێگەکانی پاراستنی پێست دەدرێت، ئەو کەسانەی بە شێوەیەکی ئەکادیمی لەناو بوارەکەدان زیاتر لە هەر کەسێکی دیکە هۆشیارن لەبارەی شێوازی پاراستنی پێستیان و دەزانن چۆن پارێزگاری لێبکەن و بۆ ماوەیەکی زۆر بەگەنجی بیهێڵنەوە.
ماڵپەڕی redbookmag ئەو کارانەی بڵاوکردووەتەوە کە هیچ کاتێک پسپۆڕانی بواری پێست ئەنجامینادەن.
1. بە بێ بەکارهێنانی دژە خۆر بۆ ڕوخسار و ملیان ناچنە دەرەوە، لەگەڵ بەکارهێنانیشی چەند کاتژمێر جارێک نوێی دەکەنەوە.
2. بە ماکیاژەوە ناخەون، دڵنیادەبنەوە لەوەی بەباشی پێستیان خاوێنبکەنەوە پێش نووستن، چونکە دەزانن هۆکارە بۆ لەناوچونی کۆلاجینی پێست و ڕێگری دەکات لە هەناسەدانی پێست.
3. کەم ناخەون، بەڵکوو بە باشی دەخەون، ڕۆژانە لایەنی کەم هەشت کاتژمێر بۆ خەوتن تەرخان دەکەن، چونکە هۆکارە بۆ گەشانەوەی پێست.
4. ئاوخواردنەوە لەبیر ناکەن، ڕۆژانە لایەنی کەم 8 بۆ 12 پەرداخ ئاو دەخۆنەوە.
5. مەساج بۆ پێستیان دەکەن و سیرەمی تایبەت بە جۆری پێستی خۆیان هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی مەساجی پێبکەن. [1]