سووراو هەمیشە جێگەیەکی هەمیشەیی لەناو جانتای خانمان هەیە و بۆ جوانکردنی ڕەنگی لێویان بەکاریدەهێنن، زیاتر گەنجتر و سەرنجڕاکێشتر دەریاندەخات، بەڵام ئەنجامدانی هەندێک هەڵە، بە پێچەوانەوە جوانییەکانیان دەشێوێنێت و بەتەمەنتر لە تەمەن خۆیان دەردەکەون.
=KTML_Bold=پێویستە خانمان لەم چەند هەڵەیە دووربکەونەوە.=KTML_End=
1. هەڵبژاردنی ڕەنگی تۆخ بۆ چواردەوری لێو و ڕەنگی کاڵ بۆ لێو خۆی وادەکات چواردەوری لێوت چرچتر دەربکەوێت و بەمەش بەتەمەنتر دەردەکەویت.
2. وشکیی لێو هۆکارە بۆ ئەوەی لێو بەجوانییەکەی خۆی دەرنەکەوێت، باشترە هەمیشە نەرمکەرەوەی لێوت پێبێت و لێوت شێداربکەیتەوە، هەروەها دووربکەویتەوە لەو سووراوانەی لێو وشک دەکەنەوە.
3. هەڵبژاردنی سووراوێکی هەڵە بۆ لێو کە لەگەڵ ڕەنگی پێستت نەگونجێت، بۆ نموونە ئەگەر ڕەنگی پێستت سپییە، هەڵبژاردنی ئەو ڕەنگانەی مۆری تۆخ یان بەلای شیندا دەڕۆن پیرتر دەرتدەخەن.
4. ئەگەر پێش سووراوکردن بە قەڵەم چواردەوری لێوت نەکێشیت ڕەنگە لە چوارچێوەی لێوت ڕەنگەکە بێتە دەرەوە و گەورەتر دەرتبخات. [1]