ئێوارەی لە دەڵنگێ
سێ ڕێزەی لە کڵاوێ
دەڵنگێ: بێنامووس یان بێئابڕوو (فەرهەنگی ڕێژگە) سێ ڕێزەی لە کڵاوێ: مەبەست لە سێ ڕیز موورووی سەروبەستی ژنانەیە، کە ئافرەت دەیکاتەسەری، پەندەکە بۆ ئافرەتێک بەکاردێت کە ئێوارە درەنگ بێت و خەریکی خۆجوانکردن بێت، لەولاشەوە ئیش و کاری ماڵی نەکردبێت.