ئەوەی لە شیری گرتی، لەسەر شیاریت دەهێڵێت.
شیر: ئەو خۆراکە سرووشتییەیە کە دایک دەیدات بە منداڵەکەی، پەندەکە مەبەستی لەوەیە ئەوەی لە منداڵیدا فێری دەبیت کە گەورە بووت بۆت تەرک ناکرێت، یان ئەو پەروەردەیەی لە منداڵیدا خێزان دەیدات بە منداڵەکەی کە گەورە بوو لەسەری دەڕوات و بەزەحمەت دەگۆڕێت. [1]