ئەم کاسەیە، چ ژێر کاسەیەکی لەژێردایە.
کاسە: جۆرە دەفرێکی دارینە (فەرهەنگی خاڵ) لە کوردەواردا خۆراکی تێدادەخورێت، هەندێک لە کاسەکان ژێرکاسەی هەیە، بۆ ئەوەی خۆراکی لێ نەڕژێ، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کاتێک لەناو خێزاندا کێشەیەک درووستدەبێت، بێ هۆ نییە، واتە: ماستەکە موویەکی تێدایە. [1]