ئەگەر مرۆڤ زاڵم نەبێت، قەبری تەنگ نابێت.
قەبر: گۆڕ بەو جێگەیە دەوترێت کە مرۆڤ دوای مردن دەخەنە ناوی، واتە: دوا ماڵ و کۆتا جێگەی مرۆڤە، لە کوردەواریدا دەوترێت: کەسی ستەمگەر لەبەر زۆری ستەمی گۆڕەکەی تەنگ دەبێت و تا کۆتایی جێگەکەی نائارام دەبێت، پەندەکە وەک نزایەک بۆ ستەمکار بەکاردێت. واتە: ئەگەر کەسێک ستەمکار نەبێت، سزای تووشنابێت. [1]