ئەگەر قازمەی لە بەردی دا جاری یەکەم قازمە کوێرە، جاری دووەم خاوەنی.
قازمە: پاچی زەوی کەندن (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) واتە: جووتیارێک کاتێک زەوی بە پاچ دەکێڵێت، گەر پاچەکە جارێک بەر بەرد بکەوێت ئاساییە، بەڵام لە هەمان شوێن و بۆ جاری دووەم بەر هەمان بەرد بکەوێت نەزانی جووتیارە، واتە: مرۆڤ نابێت لە ژیانیدا چەند جارێی لەسەریەک تووشی هەمان هەڵە ببێتەوە و باجی زیانەکانی بدات. [1]