ئەگەر دنیا بە تڕانبوایە، هی کەرێ دەبوو.
سرووشتی کەر وایە یان لە خۆشی و تێریدا دەتڕێت یان لەژێر باری گراندا. مەبەست لەوەیە دنیا خۆش بێت یان ناخۆش، بۆ کەسی نەزان و نادان ئاساییە، هەموو ئیشێک بەخۆهەڵنان دەکات، ئەنجام خراپ دەردەچێت. واتە: ئیشوکاری دنیا بە فشەفش و تڕەتڕ نابێت، بەکردەوە و ڕەفتار و چالاکی زیندوو دەبێت.[1]