ئەگەر دێڵ بەبایە، سەگ دێ لە بەغدایە.
دێڵ: سەگی مێ. بەغدا: مەبەست لە شاری بەغدایە کە ئەبوجەعفەری مەنسوور درووستیکرد و بووە پایتەختی دەوڵەتی عەباسی. دێڵەسەگ کاتێک بەبا دەبێت و ئارەزووی جووتبوونی هەیە، گۆڵەسەگ شوێنخۆی دەخات. پەندەکە مەبەستی لەوەیە ئەگەر ئافرەت کاتی مێردکردنی هات، سەرنجی پیاوان بۆلای خۆی ڕادەکێشێت. [1]