ئاسن بەفوو گەرم نابێت.
لە کوردەواردا ئاسنگەرەکان لە کورەکانیاندا بە ئاگری بەهێز ئاسن سووردەکەنەوە و کاڵای وەک چەقۆ و تەور و گەلێ شتی تری لێدرووستدەکەن، پەندەکە واتە: ئاسن بە ئاگر گەرم دەکرێت نەک بە فوو، واتە: کاری گەورە بە نەزان ئەنجامنادرێت بەڵکوو بە کەسی زانا و شارەزا. [1]