ناونیشانی بابەت: پێویستە لەئاست ڕەفتارە نابەجێکانی منداڵدا چی بکرێت؟
ئامادەکردن: #لەیلا بەرزنجی#
هەندێک ڕەفتار هەن کە منداڵ دەیکات دەبێتە هۆی نانەوەی کێشە جا لەناو هاوڕێکانی بێت یاخود لەناو خێزانەکەی وە بەتێپەڕبوونی کات ڕەفتارەکە دەبێت تەبەشێک لەژیانی و کاردانەوەی نەرێنی لەسەر بەجێدەهێڵت چارەسەر کردنی زۆر دژواردەبیت ئەو ڕەفتارانە زۆرن وەک ترس ، دزی کردن ، توڕەی و پەلاماردان متمانە بەخۆ نەبوون ، شکست لەقوتابخانە....هتد وە هەموو ئەمانە وادەکات منداڵ نەرێنی بێت وە نەرێنی لەژیان بڕوانێ بەکوورتی هەموو کار و کاردانەوەکانی بەشێوەیەک ڕەنگ دەداتەوە کە جێگای قبووڵکردن نەبێت لەنێو خێزان و کۆمەڵگە هەرچەندە خێزان بەگوێنەدان یاخود بێبایەخ لەم کێشانە دەڕوانن نازانن لەگەڵ گەورەبوونی کێشەکان گەورەتر دەبن لێرەدا باس کە ترس دەکەین کە لەزۆرێک لە منداڵاندا دەبینرێ بەزۆری هۆکارەکەی دایکانن بۆ خەوتنیان یاخود بۆ ڕازیکردنیان دەیان ترسێنن و وەهەر ئەم ترسەش دەبێتە هۆی گرفتی گەورەتر بۆ منداڵ وەتوانای ڕووبەڕوبوونەوەی نابێت لەگەڵ ترس وە باوەڕ بەخۆبوونی لەدەست دەدات لەگەڵیا گەورەدەبێت نووسەر دەڵێت: ئەو ترسانەی کە لەلایەن هەندێک کەس لەقوناغی منداڵیدا زۆر دەبینرێ ڕەنگە تاقوناغەکانی دواتری تەمەنی هەر درێژە بکێشێت ترس، هەستێکە کە لەلایەن خوایگەورەوە بەمرۆڤ بەخشراوە و بریتییە لەوکاردانەوەی کەهەر زیندەوەرێک بە مەبەستی بەرگری لەخۆکردن پاڕاستن دەینوێنێت.
بەگشتی منداڵ ترسی دەبێت لەشتە نەزانراوەکان وەک لەمنداڵی دەترسێنرێ بەخێو جنۆکە و شەولەبان بوری بەیان زۆر شتی تر کە بۆ دانیشتی منداڵ بەکاری دەهێنن وە منداڵ بەبێ ئەوەی بیان بینێ دەترسێ بەتایبەتی لە تەمەنی (3-4) ساڵیدا وە ئەم ترسەی لەگەڵ دەبێت وە هۆکاری تری بۆ زیاد دەبێت کەتاریکی یە هەر شەوداهات ناتوانێت بەتەنیا کارەکانی خۆی بکات هەتا دەست شۆر بڕوات کاتێک پێی دەڵێت دەترسم دەڵێت بەڵێ چونکە منداڵ ناتوانێت ڕاستی نەڵێت جا کەڕاستی وت دەیشکێنڕێتەوە و سەرزەنشت دەکرێت هەندێک جار پێی ئەوترێ خۆمنداڵ نیت دەترسی ئامەش وادەکات لەگەڵ خودی خۆیا بکەوێتە گومان و متمانەی بەخۆی نەمێنێت وردەوردە گەورەدەبێت ترسەکەشی گەورەتردەبێت ئەم جارە ترسی دەبێت لە شتە نادیارەکان بەتایبەتی لەکاتی تاقیکردنەوە ترس دایدەگرێ و زۆر جار ئەم ترسە ئەوەندە بەهێز دەبێت دەبێتە هۆی تێکچونی دەروونی وە نەخۆش خستنی وە هەرئەوەندەش نییە دەبێتە هۆی ئەوەی متمانەی بەخۆی نەبێت و نەتوانێ تاقیکردنەوەکانی بەڕێکوپێکی ئەنجامبدات وە لەو هەڵانەی لەکاتی ئەزموونەکانی دەیکات کەڵک وەربگرێت و فێرببێت ڕەنگە منداڵەکە زۆر سەرکەوتووبێت لە تاقیکردنەوەکەی بەڵام بەهۆی ئەو ترسەی کە هەیەتی هەڵەدەکات و لەهەنگاونان دەترسێت وە ئەمەش بەزۆری لەو منداڵانەدا دەردەکەوێت کە زۆر دەترسن وە هەستی باوەڕ بەخۆبوونیان تێدا گەشەناکات و دوچاری شکت دەبنەوە لێرەدا پێویستە لەسەر دایک و باوک، پەروەردەکاران هەوڵبدەن بۆ لابردنێ ئەو ترسەو ئەو دیوارە بڕوخێنن کەمنداڵ درووستی کردووە لەجێگای ئەوە پردی ڕاێەڵەو خۆشەویستی و متمانە درووست بکەن لەنێوان خۆیان و منداڵەکە لەبری گاڵتەپێکردن یاخود تۆڕەبوون و ڕەفتاری توند لەگەڵی و سەرزەنشت کردنی لەو گێژاوەی ناهێنێتە دەرەوە کەتێی کەوتووە بگرە سەخت تری دەکات لەبەر ئەوە پێویستە بەدوای چارەسەرەکەی بگەڕێن.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End=
بۆ ئەم بابەتەم سوودم لە پەڕتووکی نووسەر خالید ئێرتوغروڵ، پەروەردەی منداڵ لەنێو خێزان و قوتابخانە. [1]