ناونیشانی بابەت: دەربارەی کەیسی #مستەفا سەلیمی#
ئامادەکردن: #ئیحسان وەڵزی#
=KTML_Bold=ئەم بابەتە لە ڕۆژی 14-04-2020 نووسراوە و بڵاوکراوەتەوە=KTML_End=
بەراوردکردنی ئەم کەیسە بە کەیسی کۆنی وەک ئەوەی زیاتر لە پەنجا ساڵ لەمەوبەری سولەیمانی موعینی هەڵەیە. هەڵەیە، چونکە لە دوو قۆناغی مێژویی جیاواز، دوو هەلومەرجی سیاسیی جیاواز، لەلایەن دوو ئەکتەری سیاسی جیاوازەوە، ڕادەستکردنەوە بە دوو سیستەمی سیاسی جیاواز هەروەها، وەک باس دەکرێت، لەسەر دوو کەیسی جیاوازیش بوون. ئەمەش لە ئەنجامدا بێبایەخکردنی ئەسڵی پرسەکانی لێدەکەوێتەوە، کە یەکێکیان سەرپێچی بنەمایەکی وتاری کوردایەتییە، کە گوایە تێکڕای کێشمەکێشەکە لەسەر ئەوەیە، ئەوەی دیکەشیان سەرپێچی بنەمایەکی حوکمڕانییەکی درووستە، ئەویش سەروەریی یاسایە، کە بەداخەوە کەمتر لای لێ کراوەتەوە.
نازانم مستەفا سەلیمی، کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لەلایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لەسێدارەدرا، لە بنەڕەتدا بە چ تۆمەتێک دەستگیر و زیندانی کرابوو. هێشتا سەد لە سەد لەوەش دڵنیانیم، ئاخۆ دوای ڕاکردنی لە زیندان، توانیویەتی خۆی بگەیەنێتە ناو خاکی هەرێم و ڕادەستکراوەتەوە یان نا، لێ بەداخەوە زۆربەی زانیارییەکان ئاماژەن بەوەی کە ڕادەستکرابێتەوە.
ئەوەی کە لە میدیا و بەتایبەتیش سۆشیال میدیای کوردی لەو بارەیەوە نووسرا و گوترا، زۆربەی دەچێتەوە چواچێوەی ململانێی نێوان هەردوو هێزە سیاسییە سەرەکییەکەی هەرێم. وەک هەمیشەش بە ڕیتۆریکێکی یەکدی تۆمەتبارکردنی بێ هیچ بەڵگەهێنانەوەیەکی لۆژیکی.
ئەو تۆمەتبارکردنە بە ڕادەستکردنەوە و لەبەرانبەریشیدا هەڵدانەوەی کەیسی دیکەی نیو سەدە لەمەوبەر ئەگەر شتێکمان پێ بڵێن، ئەوەیە کە بەداخەوە لۆژیکی قەل هێشتا زاڵە بەسەر مێنتالیتی باوی نێو کایەی سیاسی و ڕووبەری گشتیی هەرێم. لە کەمتر پرسێکی سیاسی و ڕەخنەگرتن لە ڕەفتار یان گوفتارێکی سیاسی و هێزە سیاسییەکان، گفتوگۆ و دیبەتێکی عەقڵانی و لۆژیکی لەسەر ناوەرۆکەکان دەکرێت، بەڵکوو زیاتر هێنانەوەی ئەو بەهانەیەیە، کە هێزە نەیارەکەی بەرانبەریش کار و ڕەفتاری هاوشێوەی ئەنجام داون و دەدات. ئەوەش ئەگەر شتێکمان پێ بڵێت ئەوەیە، کە هێزە سیاسییەکانی هەرێم لە وتار و کرداریشدا هاوشێوە یان لانی کەم لە یەکەوە نزیکن، هەرچەندەش خۆیان بە جیاواز بزانن.
سەرەتا دەمەوێت ئەوە بڵێم کە بەراوردکردنی ئەم کەیسە بە کەیسی کۆنی وەک ئەوەی زیاتر لە پەنجا ساڵ لەمەوبەری سولەیمانی موعینی هەڵەیە. هەڵەیە، چونکە لە دوو قۆناغی مێژویی جیاواز، دوو هەلومەرجی سیاسیی جیاواز، لەلایەن دوو ئەکتەری سیاسی جیاوازەوە، ڕادەستکردنەوە بە دوو سیستەمی سیاسی جیاواز هەروەها، وەک باس دەکرێت، لەسەر دوو کەیسی جیاوازیش بوون. ئەمەش لە ئەنجامدا بێبایەخکردنی ئەسڵی پرسەکانی لێدەکەوێتەوە، کە یەکێکیان سەرپێچی بنەمایەکی وتاری کوردایەتییە، کە گوایە تێکڕای کێشمەکێشەکە لەسەر ئەوەیە، ئەوەی دیکەشیان سەرپێچی بنەمایەکی حوکمڕانییەکی درووستە، ئەویش سەروەریی یاسایە، کە بەداخەوە کەمتر لای لێ کراوەتەوە.
ئەگەر ڕۆژنامەنووس بوایەم، کاری لە پێشینەم ئێستا ئەوە دەبوو، دەری خەم، ئایا ڕاستە سەلیمی خۆی گەیاندۆتە ناو خاکی هەرێم و لێرەوە ڕادەست کراوەتەوە یان نا. کە هەو نیم، ناچارم پشت بەو زانیارییانە ببەستم کە تا ئێستا لە میدیاکانادا بڵاو کراونەتەوە، بەتایبەتیش بەیاننامەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات. ئەوانیش ئەگەری ڕادەستکردنەوە بەهێزتر دەکەن.
ئەگەر وابێت، ئەوا ڕادەستکردنەوەکە چۆن و بە فەرمانی کێ بووە، پرسێکە نابی بە کەم بگیرێت. بەڵام لە هەر بارێکدا بووبێت؛ ئەگەر کارمەندێکی ئاساییش لە خۆیەوە و بێ گەڕانەوە بۆ سەرووی خۆی ئەو کارەی کردبێت، ئەگەر بەرپرسێکی ئاساییش بڕیارەکەی دابێت، یان بڕیاری بەڕێوەبەری ئاساییشی سلێمانییش بووبێت بێ گەڕانەوە بۆ سەرووی خۆی، ئەوا ئەوەی دەکرێ لەم ڕەفتارە بخوێنرێتەوە، بێسەروبەری و نەبوونی مەرکەزییەتە لە کاری ئاساییشپارێزیدا، کە لەم بوارەشدا مەرکەزییەت بنەمایەکی گرنگە. ئەگەریش بڕیارەکە لە دەزگای ئاساییشی زۆنی سەوز و بێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی هەرێم دەرچووبێت، ئەوا دیسان دوولەتیی بواری ئاساییش و ئاساییشپارێزیی لە هەرێمدا زەق دەکاتەوە، کە ئەویش لەسەر زمانی هەرێم، وەک کیانێک، حەقیقەتێکی تاڵە. دوا ئەگەر کە ڕێی تێ ناچێت ئەوەیە کە سەلیمی بە بڕیاری لایەنە پەیوەندارەکانی هەرێم ڕادەستکرابێتەوە. بۆیەش ڕێی تێناچێت، چونکە ئەودەم ئەو لایەنەی ئێستا بە ڕادەستکردنەوە و خیانەت تۆمەتبار دەکرێت کە یەکێتیی نیشتمانییە، لایەنەکەی دیکەی کە پارتییە تۆمەتبار دەکرد.
لێرەشدا:
یەکەم: وا باشە پێش هەموو شتێک کێشەکە لە چوارچێوەی خیانەت و خیانەتکاری دەرکەین و بیخەینەوە نێو چوارچێوە یاسایییەکەی. ئەگەر سەلیمی لەسەر کێشەیەکی تاوانکاری سزای لەسێدارەدانی بەسەردا درابێت، ئەوا دواجار دەبوایە لەلایەن حکومەتی هەرێم و لە ڕێی حکومەتی بەغداەوە، بێگومان دوای داواکردنەوەی لەلایەن ئێرانەوە، ڕادەستکرابوایەوە. ساڵی 2012 ڕێککەوتنێک لەنێوان ئێراق و ئێران لەسەر پرسی ڕادەستکردنەوەی تاوانباران و سزادراوان پەسندکراوە و لەوێدا ئەم بابەتە ڕێکخراوە. ئەودەم حکومەتی هەرێمیش نەیدەتوانی خۆی لە ڕادەستکردنەوەی سەلیمی ببوێرێت. لێ پرسەکە بە جۆرێکی دیکە دەبوو، ئەگەر کەیسەکەی سەلیمی سیاسی یان سەربازی بووبێت. لە ماددە 3، بڕگەی یەکەم، بێی ڕێککەوتننامەکەدا هاتووە کە، تۆمەتبار و سزادراوانی سیاسی و سەربازی ڕادەستناکرێنەوە. ئەودەم ئێران چەندە فشاری سیاسی بۆ ڕادەستکردنەوەی سەلیمی لەسەر هەرێم یاخود ئێراق دەکرد، ئەوەیان شتێکی دیکە دەبوو، هەرچەندە لە بڕوایەدا نیم، سەلیمی کەسایەتییەکی هێندە گرنگ بووبێت، ئێران لەپێناویدا پەنای بۆ فشاری سیاسی یان جۆری دیکەی فشار بردبا.
دووەم: کەیسی سەلیمی دیسان دەرخەری نەبوونی دەستەڵاتێکی نەوەک هەر مەدەنی بەڵکوو سیاسی یەکپارچەشە لە هەرێم، کە بتوانێت هەمووان بە بڕیارەکانی خۆی پابەند بکات. ئەوەی کەیسی سەلیمی پێی گوتین ئەوەیە کە لە هەرێمدا لە بری سەروەری یاسا سەروەری حیزب حاکمە. حیزبیش کە بەرژەوەندییەکانی خۆی لە سەرووی هەموو پرەنسیپ و بەرژەوەندییەکان دانا، ئیدی جێگایەکی ئەوتۆ نە بۆ وتارگەلێکی نەتەوایەتی، وەک ئەوەی کوردایەتی، دەمێنێت، نە بۆ بنەماکانی مافی مرۆڤ، کە جەختێکی زۆر لەسەر پرسی نەهێشتنی سزای لەسێدارەدان دەکەنەوە، نە بۆ بنەما یاسایییەکانی نێو وڵات و نێوان وڵاتانیش.
ئەگەر ڕادەستکردنەوەکەش بە هەڵە و بڕیاری تاکەکەسێکیش بووبێت، دەبوایە لەلایەن بەرپرسان لە ئیدارە و ئاساییشی ناوچەکە، داوای لێبووردن هەم لە کەسوکاری سەلیمی بکرابوایە و هەمیش لە تەواوی خەڵکی ناوچەکە و بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقی بڕیارەکەش بگرتبوایە ئەستۆ.
ئەوەی لە کۆتاییدا ماوە بگوترێت ئەوەیە، کە بڕیارەکەی حکومەتی هەرێم بۆ پێکهێنانی لێژنەیەک بۆ کەیسەکەی مستەفا سەلیمی هەرچەندە بڕیارێکی درووستیش بێت، لێ ئیدی نە بە هانای سەلیمییەوە دەگات و نە دەتوانێت شتێکی ئەوتۆش لە واقیعی دوولەتبووی سیاسی و ئیداری، (بگرە کۆمەڵایەتی) هەرێم بگۆڕێت. لە سەردەمێکیدا کە قەیرانی کۆڕۆنادا نەیارانی لەسەر ئاستی جیهان هێناوەتە هاریکاریی یەکتری، کەچی هاوبەشەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوام تیغ لە یەکتری دەسوون. [1]