هەر هەنگاوێکی ژیان کە دەینێیت پێویستی بەوە هەیە لە کاتی درووستدا بێت، بۆ ئەوەی بە باشی هەنگاوی بۆ بنێیت و پەشیمان نەبیتەوە، دۆزینەوەی هاوبەشی ژیانیش بە هەمان شێوەیە، لەگەڵ دۆزینەوەی کەسێکدا پێویستە بزانیت نابێت لەم کاتانەدا بیر لە هاوسەرگیری یان درووستکردنی پەیوەندی خۆشەویستی بکەیتەوە.
1. کاتێک هەست بەتەنیاییەکی زۆر دەکەیت و بەپەلەیت بۆ ئەوەی ئەو تەنیاییە پڕ بکەیتەوە، وادەکات کەسی هەڵە هەڵبژێریت، چونکە لە پەلەکردندا بڕیارێکی درووستنادەیت.
2. ئەو کاتەی تازە لە پەیوەندییەک جیابویتەتەوە و دەتەوێت بەخێرایی کەسێکی نوێ بدۆزیتەوە، یان تۆڵە بکەیتەوە، بەم شێوەیە ژیانی خۆت دەشێوێنیت.
3. کاتێک ناکۆکیت لەگەڵ خێزانەکەت هەیە و دەتەوت خۆتیان لێ ڕزگار بکەیت، بە هەر پەیوەندییەک ڕازی دەبیت کە دێتە بەردەمت.
4. کاتێک ئامانجی گەورەت بۆ ژیانت هەیە و سەرقاڵی بەدیهێنانیانیت و دڵنیانیت لەوەی ئەو کەسەی هەڵیدەبژێریت پاڵپشتیت دەکات و یارمەتیت دەدات لە بەدیهێنانیان.
5. کاتێک لەلایەنی داراییەوە لە دۆخێکی خراپدایت و دەتەوێت کەسێکی هەڵبژێریت کە ئەم گرفتەت بۆ چارەسەر بکات، ئەمەش هەڵەیە، چونکە درووستکردنی هەر پەیوەندییەک لەسەر بنەمای پارە و سەروەت بێت، زوو کۆتایی پێ دێت. [1]