هەندێک کات پێستی ڕوخسار بەهۆی ماکیاژی ڕۆژانە، یاخود کارکردنی زۆر و خزمەت نەکردنییەوە ماندوو دەبێت، وەک ڕەشبوونی دەوری چاوەکان و تێکچونی ڕەنگی پێست.
بەپێی هەواڵێکی yasmina لە ڕێگای ماسکێکەوە دەتوانیت لەو پێستە ماندووە ڕزگاربیت و شێداری بکەیت، هاوکات خاوێن و توند بێتەوە.
=KTML_Bold=کەرەستەکان:=KTML_End=
کوپێک ئاوی گەرم.
زەرفێکی ئامادەکراوی چای سوور.
کەوچکێکی گەورە جیلاتین.
سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵبکە، بۆ ماوەی 15 چرکە بیخەرە مایکرۆوەیفەوە، دواتر بیدە لە پێستی دەموچاوتی بدە بۆ ماوەی 15 خولەک، پاشان لێیبکەرەوە بەدەست. [1]