هەندێک کەس ڕەنگە وابیر بکەنەوە هۆکاری چرچبوون و داکەوتنی پێڵوی چاو پیرییە، بەڵام لە ڕاستیدا دەکرێت جگە لە پیری چەند هۆکارێک دیکەی هەبێت و ئاماژە بێت بۆ نەخۆشی و پێویستی بەچارەسەر بێت.
ماڵپەڕی healthline چوار هۆکاری داکەوتنی پێڵوی چاوی بڵاوکردووەتەوە.
1. هەوکردنی چاو
کاتێک چاو تووشی هەوکردن دەبێت پێڵوەکەی دادەکەوێت و دەئاوسێت، دەکرێت بە بەکارهێنانی مەرحەم یان پەستانێکی سارد لەسەر چاو چاکبێتەوە.
2. لوی مێشک
ئەگەر لەگەڵ داکەوتنی پێڵوی چاودا هەستتکرد سەرئێشە، سەرگێژخواردن و کێشەی بینینت بۆ درووستبوو، دەکرێت نیشانەبێت بۆ لوی مێشک.
3. کێشەی ماسوولکەکان
کاتێک ماسوولکەکان توانای جوڵەیان لەدەستدەدەن بە پێی تێپەڕینی کات و هۆکاری جیاواز، لە پێڵوی چاودا دەردەکەوێت.
4. کێشە لە دەمارەکان
کاتێک کێشە دەمارەکان ڕوودەدات، کاریگەریی لەسەر پێڵوی چاو درووستدەکات.
[1]