گرنگیدان بە ستایلی جلوبەرگ تەنیا بۆ خانمان نییە، پێویستە پیاوانیش گرنگی بە شێوازی جلپۆشین و ستایلی جلەکانیان بدەن و ڕێکپۆش دەربکەون، چونکە کاریگەریی لەسەر دەرکەوتنت هەیە لە پێش چاوی کەسانی دیکە.
=KTML_Bold=پێویستە لە هاویناندا لەم چەند هەڵەیە دوربکەویتەوە:=KTML_End=
1. لەپێکردنی پانتۆڵی زۆر درێژ و هەڵنەبژاردنی قەبارەی گونجاو.
2. لەبەرکردنی قاتی فەرمی لەگەڵ کراسی نافەرمی، بەو واتایەی چاکەت و پانتۆڵەکەت زۆر فەرمیی بێت بەڵام لەگەڵ کراسێک بیکەیت کە نافەرمی و کاژوەڵ بێت.
3. نەگونجاندنی پێڵاو و قایشی پانتۆڵ پێکەوە.
4. ناخاوێنی پێڵاو و گرنگینەدان بە پاککردنەوەی.
5. لەبەرکردنی تیشێرت و کراسی ئوتونەکراو و چرچ.
6. زیادەڕەوی لە لەبەرکردنی جلوبەرگی براند، کە وەکوو هێمایەکی براندەکە دەرتبخات نەک وەکوو کەسێکی ڕێکپۆش.
7. هەڵگرتنی کیفی زۆر گەورە لەناو گیرفانی پانتۆڵ، کە ئەمەش ستایلەکەت تێکدەدات و باشترە لەم حاڵەتە جانتات پێبێت. [1]