ئاوی برنج دەوڵەمەندە بە پێکهاتەی خۆراکی بەسوود، هەر بۆیە یارمەتیی بەهێزکردنی قژ دەدات و دەیگەشێنێتەوە، دەتوانیت سوودی لێببینیت بە دوو پێکهاتەی جیاواز.
یەکەم:
- برنج و ماست.
- سێ کەوچک ئاوی برنج.
- کەوچکێک ماست.
سەرجەم پێکهاتەکان تێکەڵ بکە، پاشان بیدە لە قژت بۆ ماوەی 20 خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
دووەم:
- برنج و هەنگوین.
- ئاوی برنج.
- هەنگوین.
هەردوو پێکهاتەکە تێکەڵ بکە، پاشان بۆ ماوەی 60 خولەک بیدە لە قژت، بە ئاوی شلەتێن بیشۆ.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 606 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!