ناونیشانی بابەت: لامەرکەزیەت لە کوردستاندا: دابەشبوون یان لەخشتەبردن؟
نووسین: مێگان کانەڵی
ئامادەکردن: ماڵپەری کوردستان تایمز
=KTML_Bold=ئەم وتارە لە 07-05-2020 نووسراوە و بڵاوکراوەتەوە=KTML_End=
لەوەتەی یەکگرتنەوەی هەرێمی کوردستان لە 2005دا، یەکێتیی و پارتیی بەرژەوەندییەکانی خۆیان لە ڕێی چەسپاندنی کۆڕایییەکی هاوبەرژەوەندیی بە فراوانکردنی دابەشبوونە کۆمەڵایەتییەکان کە شەرعییەت دەداتە بانگەشەکانیان بۆ هەژمون لەناو ئیدارەکانی خۆیان هاوسەنگکردووە، و داوایان بۆ “لامەرکەزیەت”، ئەو کردەی هاوسەنگکردنە وریایە نیشاندەدات.
ئەو ناڕوونییە. لە زاراوەی (لامەرکەزیەت) هەیە، کە خودی زاراوەکە دەتوانێ پاساوی ئەوەیان پێبدات هەتابکرێ کارەکانیان لەژێر ڕێککارییەکانی خۆرێبەرییەکی نێوخۆیی ئەنجامبدەن، هەر ئەمە وایکردووە ڕاڤەیەکی تازە بە زارەوەکە بدەن و لەرێگەی ئەم لامەرکەزیەتەوە بەرژەوەندییەکان زیاتر بەرەوپێشببەن هەم لەرێگەی دابەشکاری کۆمەڵایەتی، هەم لەرێگەی هەماهەنگی چینی دەستەبژێرەوە. لەلایەک، پەنابردن بۆ “لامەرکەزیەت” لەلایەن هەر دوو (یەکێتی و گۆڕان) جەماوەرەکانیان ڕاچڵکێنێت لە ڕێگای جەخت کردنەسەریان بە خەسڵەتی جیاکەرەوەی مێژوویی و ڕۆشنبیریی سلێمانی، هەروەها ئەو “نادادییە” حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهەبوونی زۆرینەی پارتی لەدەسەڵاتەکەیدا، لەخەڵکی سلێمانی دەیکات. لەلایەکی دیکە، ئەم لامەرکەزیەتە داوا لە پارتی دەکات کە بەشێوەیەکی دادپەروەرانەتر دەسەڵات و داهاتەکان بەگوێرەی چوارچێوەی کاری یاسایی و دەستووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان دابەشبکات. تا ئێستاش (ستراتیژیەتی دابەشبوونی کۆمەڵایەتی) بە مەبەستی زیادکردنی هێزی مامەڵەکردن، پشت دەبەستێ بەو گریمانایەی کە بڕیار بەدەستەکانی لەنێو مەکتەبی سیاسی هەردوولا مامەڵەی لەگەڵدەکەن- گریمانەیەک تیایدا وادەکات ئەو کادیرانەی پێشتر سوودمەندبوونە، ئەوا چیتر ناتوانن پشت بەو مامەڵەیە ببەستن.
سرووشتی کاریگەرییە ناوچەییەکانی هەریەک لە پارتی و یەکێتی ڕێگەیان پێدەدات بابەتی لامەرکەزیەت وەک شەرعیەتێکی ماکیاژکراو لەبەرانبەر کارەکانیان بەکاربێنن، بەتایبەتی بۆ دابەشکردنی پارە و قازانجەکان لەنێوان هاوپەیمانە شەریکەکانیان لەنێو هەیکەلی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بێ گوێدانە ئەوەی ئاخۆ ئایا هیچ کام لەمانە بەشێوەیەکی ڕاستەقینە دەسەڵاتەکان بۆ حکومەتە خۆجێییەکان شۆڕ دەکەنەوە. بەگوێرەی یاسای ساڵی 2009ی تایبەت بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بێت، تیایدا ددان دەنێت بەوەی پێویستە “پرینسیپی ناسەنتەری لە دابەشکردنی دەسەڵات” پتەوبکرێت، بەڵام لەراستیدا، ئەوەی کراوە تەواوی پێچەوانەی ئەمەیە، ئەویش لەرێگەی بەسەنتەرکردنی دەسەڵاتی ڕێککاری و هێشتنەوەی تەنیا لەنێو دەستی حکومەتی هەرێمدا بەسەر دەسەڵاتی پارێزگاکاندا. ئەنجوومەنی وەزیران پێویستە هەموو بڕیار و ڕێککارییەکان پەسەند بکات، تەنانەت بودجە و پلانەکانی بەرەوپێشچوون، ئەوانەی لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگا و یەکە کارگێڕییەکانی پارێزگا وەک ڕەشنووس ئامادەکراوە، بەوپێیەی ئەوان هیچ دەسەڵاتێکی دارایی سەربەخۆیان نییە. ئەنجوومەنی وەزیران پەسەندی پارێزگار، جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەرە گشتییەکان دەکات کە لەلایەن ئەنجوومەنی پارێزگاوە هەڵبژێردراون، کە هەموو ئەمانەوەک پاشکۆن بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان. تا ئێستاش یاسایەک هەیە کە ئەنجوومەنی وەزیران سەرپەرشتی دەکات بەوەی کە هەریەک لە جێگری سەرۆک وەزیران (ئەم پۆستە ئێستا لەدەست یەکێتییە) ، هەروەها خودی سەرۆک وەزیرانیش پێویستە ڕاوێژکایان پێبکرێت و ڕەزامەندییان وەربگیرێت لەبەرانبەر ڕێککارییەکان و ئەو پۆستە نێوخۆییەکانی پارێزگاکان، تایبەتتر ئەو زۆنەی لەژێر دەسەڵاتی (ینک) ە. لەبڕی ئەوەی دەسەڵاتی (ینک) لەو ناوچانەی ژێردەسەڵاتی کەمبکاتەوە، بەڵکوو یاساکەی ساڵی 2009 پاڵپشتییەکی بەهێزە و بنەمایەکی شەرعی دەدات بەوانەی پەیرەوی دەکەن لەنێو حکومەتی هەرێمی کوردستاندا و گەرەنتی دەدات بە هەژموونی کارگێڕی یەکێتی لە سلێمانییدا، تەنانەت کاتێ (گۆڕان) یش سەریهەڵدا ویستی لەرێگەی هەڵبژاردنەوە ئالنگاری دەسەڵاتی یەکێتی بکات. لەراستیدا، یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009، چەند ڕێوشوێنێکی دانا بەوەی هەردوو پارت بەشداردەبن لە ڕێکخستنی (دابەشکردنی پارە و دەستنیشانکردنی کەسەکان) لەنێو هەردوو زۆندا لەرێگەی کەناڵەکانی حکومەت نەوەک چوارچێوەی کاری حکومەتە خۆجێییەکان. بەمەش، دوو سیستەمی کارگێڕی جێگیرکرا بەو مەرجەی هەریەک لە (پدک) و (ینک) بەشداری لە حکومەتی هەرێمدا بکەن.
لەگەڵ هەڵپەرساندنی ناردنی بەشە بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە لە ساڵی 2015دا، داواکاری بۆ بەهێزکردنی دەسەڵاتی حکومەتە خۆجێییەکان تیایدا (ئەنجومەکانی پارێزگا دەسەڵاتی زیادکردن و خەرجکردنی پارە و دەسەڵاتی یاساییان هەبێ) ، لە سلێمانی زۆر زیاتربوو و پشتگیریشی لێدەکرا، کە سڵێمانی، بە بەڕاورد بە پارێزگانەی ژێر کۆنترۆڵی (پ.د.ک) دان، بڕی وەبەرهێنانی گشتی کەمتر بەدەستهێناوە. دوای دەرکردنی وەزیرەکانیان لە حکومەتی هەرێم، بزووتنەوەی (گۆڕان) یش هەوڵی دەدا لامەرکەزیەت پتەوتر بکات، جەخت لەسەر بەهێزکردنی پێگەی خۆی بکاتەوە لەهەریەک لە سلێمانی و هەڵەبجەدا، هەروەها ویستی کەڵک لە نارەزایی خەڵکی سلێمانی وەربگرێت لەوەی کە بێهیوابوونە لەو حکومەتەی (پدک) سەرکردایەتی دەکات و ویستی نارەزایی خەڵکەکە بۆخۆیان ڕابکێشن و بڵێن ئەوە حکومەتەکەی (پدک) ە خەڵکی شارەکە “سزا” دەدات. (ینک) چووەپاڵ گۆڕان لەمەڕ داواکردنی ئەوەی پێویستە حکومەتی خۆجێیی بەهێزمان هەبێت، تەنانەت هەندێ لە کادیرەکان بەشەرمەوە گومانی ئەوەیان درووستکردبوو کە دیسانەوە دەگەرێینەوە بۆ دوو ئیدارەیی سەردەمی شەڕی ناوخۆ (هەمیشە لەدوای ئەم قسانە مەکتەبی سیاسی نکۆڵی لەمەدەکەن و دەڵێن ئەمە بەرەو دوو ئیدارەییمان دەبات). بەشێوەیەکی تایبەت، نابووتیی هەرێم هانی (ینک) دەدات کە سەرچاوە نێوخۆییەکانی داهات پاوان بکات بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو پارەیەی لە بودجەی شاری سلێمانی کەمکراوەتەوە. بەهەرحاڵ، (ینک) تەنیا پشتگیری بیرۆکەی شۆڕکردنەوەی دەستەڵاتە سیاسیی و ئابوورییەکانی کرد تا ئاستێک بۆ دامرکاندنەوەی توڕەبوونی خەڵکی لەبەرانبەر بەشداریی یەکێتی و خراپ-ئیدارەدانی سامانی گشتیی، هاوکات وایکرد ڕاستەخۆ پارەی فەرمانبەرانی (و کادیرەکانی خۆیان) بدات لەبڕی گواستنەوەی بودجەکە بۆ خۆیان. دواجار، ئەمە وایکرد ئەولەویەت بدات بەو کۆڕاییەی لەگەڵ شەریکەکانی لەنێو حکومەتی هەرێمی کوردستاندا درووستیانکردبوو بەوەی لەمەودوا پێویستە برێکی زیاتر و پەسەندتر لەو پارەیەی کە بەغدا بەبەردەوامی دەینێرێت، بدەن بە زۆرنی سەوز.
پەرۆشییەکانی (گۆڕان) یش هەر لەگەڵ بوونی دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر بە پارێزگار کۆتاییهات. دکتور هەڤاڵ، کە بۆ ماوەی ساڵێک لەلایەن هەریەک (ینک) و خودی سەرۆک وەزیران قەبوڵ نەدەکرا، دواتر لە کانونی یەکەمی 2017 قەبوڵکرا. ڕێککەوتنامەی گۆڕان لەگەڵ (پدک) بۆ پێکهێنانی حکومەت لە ساڵی 2019دا هەمدیسان پابەندبوونی خۆیان بە بنەمای لامەرکەزیەت و تەواوی ئەو مانا شەرعیەیی دەیبەخشێ و مشتومڕ هەڵناگرێ، دووپات کردبۆوە، هەرچەندە لە چوارچێوەی پێناسەی شەرعیەیی ئەو دەستەواژەیە. ساڵی ڕابردوو، بینیمان کە (ینک) بەرهەڵستییەکی نیشاندابوو لەمەڕ پۆستی پارێزگار گەر هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئەنجام بدرابا، بەڵام گۆڕان لەگەڵ ئەوەبوو کە پێویستە دەسەڵاتێکی خۆجێی دیموکراتمان هەبێت، بەپشت بەستن بە هەموارکردنەوەی یاسا و درێژکردنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگا لەجیاتی ئەنجامدانی هەڵبژاردن.
داواکاری لەسەر بابەتی لامەرکەزیەت زیاتربووە لەوکاتەوەی کە هەرێمی کوردستان دیسانەوە دووچاری قەیرانی ئابووریی و سیاسیی بووە. هاوکات، بەوپێەی بەشی هەرێم لە بودجەی فیدراڵی وەستاوە و حکومەتی هەرێمیش لەنێوخۆدا لەڕووی ئابوورییەوە مایەپووچ بووە، حیزبەکانیش لەوە لاوازترن بتوانن باوەڕ بە خەڵکی بهێنن کە بەوردەکارییەوە ئاگایان لە هەمووشتێکە، لەکاتێکیشدا چینی دەستەبژێریش لەوپەری لاوازیدانە و ناتوانن هیچ یارمەتییەکی دارایی پێشکەش بکەن و هاندەرەکانی دارای بۆ هەماهەنگی لەنێوان لایەنە سیایسییەکان لەوازن. دژایەتی لەنێوان پارتی و یەکێتی گەیشتە لوتکە لەوکاتەی کە کابینەکەی مەسرور بارزانی بەگوێپێنەدان و تەنانەت ڕیسواکردنەوە مامەڵەی لەگەڵ یەکێتی و دەسەڵاتەکانی کرد، ئەمەش وایکرد ببێتەهۆی ئەوەی یەکێتی تۆڵەی خۆی بکاتەوە لەرێگەی گەمارۆخستەسەر نەوت و ڕێگەنەدات بچێ ئەو پارێزگانەی لەلایەن پارتییەوە ئیداردە دەکرێت و بەهێزێکی چەکداریشەوە بچنە (زینی وەرتێ) و لە دژیان بوەستن.
لە ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی 30ی نیسان، ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پڕۆژە یاسایەکیان تێپەڕاندووە کە تیایدا هاتووە داوای پێکهێنانی “لیژنەیەکی کاتی لە نوێنەری فراکسیۆنەکانی ناو ئەنجوومەن دەکەن بە مەبەستی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی لامەرکەزی کارگێڕی و دارایی بەپێی یاسای ئەنجوومەنی پارێزگاکان بۆ سنووری جوگرافی ئەنجوومەنەکان”، ئەمەش وادەکات چاودێڕەکانی (پدک) توڕەبن و کاردانەوەیان هەبێ. ئەم پڕۆژە یاسایە لەلایەن (ینک) سەرکردایەتی دەکرێ و (گۆڕان) یش پاڵپشتی دەکا، تیایدا لێژنەیەک پێکدهێنن بۆ ” داڕشتنەوە و ئامادەکردنی پڕۆژەیەک بۆ مەبەستی لامەرکەزی کارگێڕیی و دارایی و دابەزاندنی دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی و ئاڕاستەکردنی بۆ بەردەم ئەنجوومەنی پارێزگا. بەوپێیەی ئەم بابەتە خاڵێکی ڕێککەوتنی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لەنێوان (پ.د.ک) و (ی.ن.ک) و (بزووتنەوەی گۆڕان) یشە و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی پێویستی بە جەختکردنەوە و داوای جێبەجێکردنی ئەو خاڵە دەکات”. هاوکات، پێدەچێ ئەمە زەنگی ئاگادارکردنەوە بێ بۆ (پدک) ، دۆکیومێنتەکان باس لەوە ناکەن بەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هیچ کاردانەوەیەکی بۆ داواکارییەکانی پێشتر کردبێ، بۆیە لەگەڵ ئەوەن تەنیا ڕێگەبدرێ ماددەی 119ی دەستووری ئێراق جێبەجێ بکرێت هەروەک هەندێ ئەندامی یەکێتیی لە ئەنجوومەنی پارێزگا پێشنیاریان کردووە. بە پێچەوانەوە، فەرمانەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای سڵێمانی بە تەواوەتی لەسەر بنچینەی یاسای هەرێم بنیاتنراوه که تەنیا چەمکێکی سنوورداریی لامەرکەزی دانی پێ دادەنێت. سەرەڕای ئەوەی ئەو شەپۆلە ڕەخنەگرانەی لەلایەن پەرلەمەنتارانی پ.د.ک کە لە دوایی هات، (ینک) یش بەڕوونی ئاماژەیداوە کە هەروەک (ینک) یش بەڕوونی ئاماژەیداوە کە خودی مەسرور بارزانی وەک سەرۆک وەزیران تەواو ڕازیبوونی خۆی نیشانداوە بەرانبەر داخوازییەکان بۆ لامەرکەزیەت بەومەرجەی “گونجاو بێت لەگەڵ سیستەمی یاسایی و کارگێڕیی هەرێمی کوردستان و لەژێر سەرپەرشتی ئەنجوومەنی وەزیران بێت.” ئەو لێژنە کاتییە تەنانەت ئەندامێکی پارتیشی تێدایە. لە بنەڕەتدا، ئەو پڕۆژە یاسایەی ئەنجوومەنی پارێزگا شوێن وتارە نموونەی لامەرکەزیەتی سلێمانی دەکەوێ. ئەمە وا ڕێکراوە کە پشتیووانیی خەڵکی ناوچەکە بۆ حیزبەکان بەدەستبێنێت و حیزبەکان وا نیشانبدات کە ئەوان مافەکانی دەنگدەرانیان دەپارێزن هاوکات بیری پارتیی لە حکومەتی هەرێمدا دەخاتەوە بە ‘مافەکانی’ یەکێتی وەک یاریکەرێک کە لەنێو حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ڤیتۆیان لەدەستە- بەبێ ئەوەی پێویست بکا پەناببەن بۆ دەستەڵاتە خۆجێیییەکان زیاتر نەک ئەوەی لەنێو یاسای ژمارە 3ی ساڵی 2009 ئاماژەی پێکراوە.
تا ئێستاش کە ئەو قەیرانە دارایییە هەیە، پێدەچێ ڕەوشەکە زۆر خراپتر بکات بەوپێەی حکومەتی فیدراڵی ئێراق ئامادە نییە بۆ ڕێککەوتن، لەگەڵ ئەوەش وادیارە پێناچێ بتوانێ پارەی مووچەخۆرانی هەرێم بدات، ئەمە مانای وایە کە حیزبەکان لەوانەیە قازانجی زیاتر بکەن لە کۆنترۆڵکردنی سەرچاوەکانی داهاتی نێوخۆ لەبڕی ئەوەی هاریکاری بکەن بۆ زامنکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان. لەگەڵ پشتگوێخستنی کەسانێکی دەستەبژێر کە بەرژەوەندییان لەوەیە هاریکاری لە ڕێگای دامودەزگەکانی حکومەتی هەرێم بکەن، نموونەش وەک (قوباد تاڵەبانی جێگیری سەرۆک وەزیران و نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی پێشوو) ، هەروەها لە حاڵەتی زیادبوونی دەسەڵاتی کادرەکان لە ناو هەردوو پارتی و یەکێتی کە حەزدەکەن بەرێگەی کارەساتهێن مامەڵە بکەن، ئیدی ئەو هاوسەنگییە نموونەییەی لەنێوان لایەنی (دژ) و (هاریکار) هەبوو، چیتر بوونی نامێنێ. خۆشکردنی ئاگری دووبەرەکی کۆمەڵایەتی و چاوەڕوانیکردنی ئەوەی سەرکردایەتی مەکتەبی سیاسی (یەکێتی) جارێکی دیکە لەرێگەی ڕێککەوتنێکی دیکە کە لەوانەیە یەک لە پیاوە خانەدانەکان واژووی بکات پیاچوونەوە بە پەیوەندییەکانی بکاتەوە لەگەڵ (پارتییدا) ، ئەوا ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی تەنیا هەر ئەوەی بۆ دەمێنێتەوە کە گازۆلینی بە ئاگرەکە داکردووە و شەڕەکەی خۆشکردووە. لەم ئاڵۆزییانە، سلێمانی لەوانەیە ببێتە خاوەن لامەرکەزیەتی کارگێڕیی و دارایی فراوانتر، بەڵام بەو شێوەیە نا کە حیزبەکان مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.
=KTML_Bold=پەراوێزەکان:=KTML_End=
یاسای ژمارە 3 ساڵی 2009، ماددەی 2
بەیار عومەر عەبدوڵڵا، ‘ناعەدالەتی جوگرافی و چارەسەرکردنی لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری لە هەرێمی کوردستاندا’. (چاپی 3هەم، 2016)
http://chawigal.com/?p=9727
https://www.youtube.com/watch?v=mBU62zrQgOs
https://www.sbeiy.com/Details.aspx?jimare=12657
http://drawmedia.net/page_detail?smart-id=4135
https://www.dengiamerika.com/a/kurdistan-/5376178.html
https://www.pukmedia.com/KS_Direje.aspx?Jimare=154864
https://www.iraqoilreport.com/news/oil-revenues-crash-dragging-iraq-deeper-into-crisis-42701/
[1]