#مەسررور بارزانی#، لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی:
ئەمڕۆ ڕێکەوتی #08-05-2023# پێشوازیم لە بەڕێز #قوباد تاڵەبانی# جێگری سەرۆکی حکومەت کرد.
لە کەشێکی ئەرێنیدا تاوتوێی کێشە و گرفتە دارایی و ئیدارییەکانی بەردەم حکومەتی هەرێممان کرد و هەردوولا کۆک بووین لەسەر چارەسەریی گشت کێشەکان بە ڕێگەی گفتوگۆ و هاوکاری نێوان گشت کوتلە وەزارییەکانی ناو کابینە. هەروەها جەختمان لەسەر پاراستنی تەبایی و یەکڕیزی ناوخۆیی کردەوە، لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانی و مافە دەستوورییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان. [1]