ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی #08-05-2023# سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە پەيوەندييەکى تەلەفۆنيدا لەگەڵ #عەلى عەونى# ئەندامى کۆميتەى ناوەندى و بەرپرسى لقى يەکى #پارتى ديموکراتى کوردستان#، بۆ کۆچى دواييى خوالێخۆشبووى باوکيان، پرسە و سەرەخۆشى لە خۆيان و خانەوادە بەڕێزەکەيان کرد.
#نێچيرڤان بارزانى# سەرۆکى هەرێمى کوردستان وێڕاى دەربڕينى هاوسۆزى و هاوخەمى، هيواى خواست خواى مەزن گيانى خوالێخۆشبوو بە بەزەيى و ميهرەبانيى خۆى شاد بکات و ئارامى و دڵنەوايى بە هەمووان ببەخشێت.
لاى خۆيەوە عەلى عەونى سوپاس و پێزانينى خۆی و خانەوادە بەڕێزەکەيانى بۆ پەيوەندى و هاوبەشی نێچيرڤان بارزانى لە خەم و پرسەکەياندا، دەربڕى. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=